(ABNA24.com) ده‌زگای ڕێکخستنی بازاڕی وزه‌ی تورکیا له ڕاپۆرتێکدا باس له کڕینی نه‌وتی ئێران ده‌کات و ده‌ڵێت: تورکیا له مانگی مه‌ی 2019ی زایینی‌دا 390 هه‌زار و 911 ته‌ن نه‌وتی نەپاڵاوتەی له ئێران کڕیوه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌زگای ڕێکخستنی بازاڕی وزه‌ی تورکیا له ڕاپۆرتێکدا ئاماری کڕینی نه‌وت له ئێران ئاشکرا ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: تورکیا له مانگی مه‌ی 2019ی زایینی‌دا 390 هه‌زار و 911 ته‌ن (نزیکه‌ی 2.5 ملیۆن به‌رمیل) نه‌وتی نەپاڵاوتەی له ئێران کڕیوه.
هه‌روه‌ها تورکیا له مانگی مه‌ی به گشتی 2 ملیۆن و 671 هه‌زار و 510 ته‌ن -که به گشتی 17 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌خۆ ده‌گرێته‌وه- نه‌وتی کڕیوه که ئه‌م ڕێژه نه‌وته هاورده‌کراوه له چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو 48% گه‌شه‌ی سه‌ندووه.
له‌و ڕێژه نه‌وته‌ی که تورکیا کڕیویه‌تی ڕووسیا به 885 هه‌زار و 738 ته‌ن نه‌وتی خاو ڕیزی یه‌که‌م و عێراق به 757 هه‌زار و 448 ته‌ن نه‌وتی خاو ڕیزی دووهه‌می هه‌نارده‌کردنی نه‌وت بۆ تورکیایان وه‌ده‌ست هێناوه. ئێرانیش فرۆشیاری سێهه‌می گه‌وره‌ی نه‌وتی خاو له مانگی مه‌ی به تورکیا بووه.
/129
٢٨ تەمووز ٢٠١٩ - ١١:١١
News ID: 965412
ده‌زگای ڕێکخستنی بازاڕی وزه‌ی تورکیا له ڕاپۆرتێکدا باس له کڕینی نه‌وتی ئێران ده‌کات و ده‌ڵێت: تورکیا له مانگی مه‌ی 2019ی زایینی‌دا 390 هه‌زار و 911 ته‌ن نه‌وتی نەپاڵاوتەی له ئێران کڕیوه.